قوباد تاڵه‌بانی: پارتی، بۆ چەسپاندنی مافەکانی نەتەوەکەمان قوربانیی زۆری داوه‌

 	 قوباد تاڵه‌بانی: پارتی، بۆ چەسپاندنی مافەکانی نەتەوەکەمان قوربانیی زۆری داوه‌
له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنیدا، قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یێنێ، ''ئاشكرایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پر لەخەباتە و رۆڵێکی دیاری هەبووە بۆ چەسپاندنی مافەکانی نەتەوەکەمان و قوربانییەکی زۆریشی لەو پێناوەدا داوە''، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان کاك نێچیرڤان بارزانی وئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ولایەنگرانی پارتی

سڵاوێکی گەرم ...

بەبۆنەی یادی ٧٢ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، بەھیواین ھەردەم لەپێشکەوتندا بن لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.

ئاشكرایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پر لەخەباتە ورۆڵێکی دیاری هەبووە بۆ چەسپاندنی مافەکانی نەتەوەکەمان وقوربانییەکی زۆریشی لەو پێناوەدا داوە، بۆیە، هەر بەم بۆنەیەشەوە بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی تێکۆشەران وکەسوکاری شەهیدان دەکەین..
لەکۆتاییدا ھیوادارین پارتی لەگەڵ لایەن وحزبەكانی تری کوردستان بەردەوام بن لەهەوڵەکان بۆ یەکخستن ورێکخستنی نێوماڵی کوردستانەکەمان بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەدا وهەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ تێپەڕاندنی گرژییەکان لەپێناو خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان وبەهێز کردنی کوردستانەکەمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم وهەرشاد وسەرفراز بن.


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
kdp-
Top