وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاو کردەوە

 وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە، مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری . مووچەخۆران لەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ھەرچەندە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو، ١٨ و ١٩ی ٨ی ٢٠١٨، لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ”دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن“.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە بەردەوامیی دەوامکردنی ئەو بانکانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکوو ”سەرجەم مووچەخۆران بۆ جەژنی پیرۆزی قوربان، مووچە وەربگرن“.






باسنيوز
Top