له‌گه‌رمیان شه‌ش ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان

 له‌گه‌رمیان شه‌ش ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان
له‌پاركێكى سنوورى كه‌لار له‌ گه‌رمیان، ئاگر له‌ ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر به‌رده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه‌، شه‌ش بارهه‌ڵگر گڕ ده‌گرن.



ڕاگه‌یاندنى پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگوندی گردەگۆزینە سەر بەشارى کەلار لەپارکێکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بەهۆکارێکی نادیار گڕ لە ئۆتۆبێلێکی بارهەڵگر بەردەبێت.


ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ لەئەنجامی تەشەنەکردنی ئاگرەكه‌، شەش ئۆتۆمبیلی دیكه‌ کە لەتەنیشتی یەک پارکیان کردبوو و هەموویان بارهەڵگربوون، گڕیان گرت.


پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.


به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، لێکۆڵینەوە لەهۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرە دەستی پێ کردووە، كه‌ جگە لەزیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووه‌تەوە.
bas news-
Top