مستەفا ھیجری: ئێران بەرەو قەیرانێكی چارەسەرنەكراو دەچێت
لە رێوڕەسمی 73یەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموكراتدا، مستەفا ھیجری، لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) تایبەت رایگەیاند "كۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو قەیرانێكی چارەسەر نەكراو دەچێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە ھەموو ئامادەكاریەكمان گرتووەتە بەر بۆ ھەڵسوكەوت كردن لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێران".
بە وتەی ھیجری، حكوومەتی ئێران رووبەرووی ناڕەزایەتی ناوخۆیی بووەتەوە و ئەگەر لەگەڵ ئەمریكا بگەنە گفتوگۆ و رێككەوتن ئەوكات ئێران دەبێتە رژێمێكی دیكە، چونكە دەبێ پابەندی داواكارییەكانی ئەمریكا بێت و ئەوەش بە واتای لاوازی ئێران لە ناوخۆ و ناوچەكە دێت.
k24-
