باڵیۆزی ئەمەریکا، ستراتیژیەتی وڵاتەکەی لەبارەی شەڕی داعش و گۆڕانکارییە هەرێمایەتییەکان بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو

باڵیۆزی ئەمەریکا، ستراتیژیەتی وڵاتەکەی لەبارەی شەڕی داعش و گۆڕانکارییە هەرێمایەتییەکان بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەریكا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ستراتیژیی وڵاتەكەی لەبارەی دوا وێستگەكانی شەڕی داعش و یارمەتیدانی ئاوارە و پێكهاتەكانی عێراق و هەروەها گۆڕانكارییە هەرێمایەتییەكان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و ئاماژەیشی بە ڕۆڵی كاریگەری سەرۆك بارزانی و حكوومەتی هەرێم دا لە پەنادان و پاراستنی پێكهاتە و ئاوارەكانی عێراق لە شەڕی تیرۆریستانی داعش.

ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دۆگڵاس سڵێمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسووڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.
kdp-
Top