موحسین سەعدوون: له مانگی داهاتوودا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كۆمار دیاری ده‌كرێن
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاشكرا كردووه و سێ رۆژی دیاری كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی تانه له ئه‌نجامه‌كانی بدرێت و له ماوه‌ی 10 رۆژدا تانه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و دواتر ناوی پاڵێوراوان بۆ دادگای فیدراڵی ره‌وانه ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكه‌ن.
دەرباره‌ی ئەو رێكاره یاساییانەی کە بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و بەڕێوەبردنی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق پێویستن، موحسین سه‌عدوون، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به پێی یاسا سێ رۆژ دیاری كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر تێبینیان هه‌بێت تانه له ئه‌نجامه‌كان بده‌ن و دوێنێ سێ رۆژه‌كه ته‌واو بوو و له ماوه‌ی 10 رۆژ ئه‌گه‌ر تانه هه‌بێت یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و دوای ئه‌مه ناوی پاڵێوراوان ره‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كرێت و هه‌ركاتێك په‌سه‌ندی كرد، له ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌رۆككۆمار داوا ده‌كات په‌رله‌مانی نوێ كۆ بێته‌وه و به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوای ئه‌مه سه‌رۆكی كۆمار دیاری ده‌كرێت و هه‌ركاتێك سه‌رۆككۆمار دیاری كرا و گه‌وره‌ترین كوتله دروست بوو و كاندیدی خۆیان بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیاری كرد راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێ دروست بكات."
موحسین سه‌عدوون گوتیشی: "ئه‌و هه‌نگاوانه كاتی زۆری ناوێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن هه‌بێت له مانگی داهاتوودا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆككۆمار دیاری ده‌كرێن و ره‌نگه سه‌رۆكوه‌زیران بكه‌وێته مانگی 10ی ئه‌مساڵ و له‌و مانگه‌دا حكوومه‌ت دروست ده‌بێت."
به پێی رێككه‌وتنی نێوان پێكهاته‌كان سه‌رۆكوه‌زیران بۆ شیعه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه و سه‌رۆككۆماریش بۆ كورده.
kdp-
