نێچیرڤان بارزانی و مایکڵ پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
ماڵپەری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مایكل پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌یان له دژی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان تاوتوێ كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، باسیان له داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانی عێراق كرد كه له خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا خرانه ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتیانی عێراق، كرده‌وه.
پاراستنی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی له ده‌ستی داعش ڕزگاركراون، به‌تایبه‌تی ئێزدی و كرستیانهكان، لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو.
باس‌نیوز
