عوسمان ئۆجه‌لان: په‌یه‌ده وا بكات قامشلۆ و كۆبانێیش به ده‌ردی عه‌فرین ده‌بات
ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه گۆڕانكاری له ناوچه‌كه ڕوو بدات, به‌تایبه‌ت گفتوگۆكانی عێراق و توركیا و ئێران و سووریا سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دراون. به‌شێك له گۆڕانكارییه‌كان په‌یوه‌ندیی به سیسته‌می سیاسیی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه كه دوای نه‌مانی ڕێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ, داوای گۆڕینی ئه‌و سیسته‌مه ده‌كرێت, عوسمان ئۆجه‌لان, سه‌ركرده‌ی سیاسیی باكووری كوردستان و شرۆڤه‌كاری سیاسی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پێویسته گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكرێت, به‌ڵام دیاره توركیا و ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه نین, نایانه‌وێت خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕینی سیسته‌مه‌كه ڕابهێنن, ده‌یانه‌وێت سیسته‌می سیاسیی ناوچه‌كه وه‌ك جاران بمێنێته‌وه كه ویستی ئه‌مه‌ریكای له‌گه‌ڵ نییه, بۆیه له‌گه‌ڵ قبووڵنه‌كردنی ئه‌و سیسته‌مه تازه‌یە, ئه‌مه‌ریكا ناچاره سزای ئابووری بکاته چه‌كی ده‌ستی, له سووریا و عێراق هێزی سه‌ربازی تاقی كراوه, له ئێران و توركیاش هێزی ئابووری تاقی ده‌كرێته‌وه, ڕه‌نگه مانگی 11ی ئه‌م ساڵ سزای نوێ و قورس ببینین, به‌شێك له سزاكان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه تازه ده‌بن به‌رانبه‌ر به‌و دوو وڵاته, له‌م دۆخه‌دا توركیا پشتیوانیی ئێران ده‌كات, چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیاش نییه گۆڕانكاری به‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌دا بێت, بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به گوشاری سزای ئابووری فراوان ببیێت."
ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی كوردستان و توركیا و گرنگیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌ی له نێوانیان هه‌یه, عوسمان ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: "توركیا ده‌بێ له دوای كۆنگره‌ی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) كه حوكمی توركیا ده‌كات زیاتر هه‌نگاو بنێت بۆ به‌هێزكردنی پێوەندیی ئابووری له‌گه‌ڵ كوردستان, له ماوه‌ی ڕابردوودا توركیا به‌رانبه‌ر به كوردستان سیاسه‌تێكی خراپی نه‌بووه و به باشی هه‌نگاوی ناوه, هه‌رچه‌نده له پرسی ڕیفراندۆمدا كه‌مێك ئه‌و سیاسه‌ته‌یان گۆڕی، به‌ڵام ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وتووه سیاسه‌تی دروست, په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستانه, ده‌بێ جارێكی دیكه توركیا به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه, جارێكی دیكه خۆی ڕاست بكاته‌وه, گرنگه له دوای كۆنگره‌ی ئاكه‌په پرسی مه‌سه‌له‌ی ڕۆژئاوای كوردستانیش یه‌كلا ببێته‌وه, چونكه تا دێت ئه‌م پرسه وابه‌سته‌ی توركیاش ده‌كرێت, به‌تایبه‌ت دوای هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین".
ده‌رباره‌ی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ كۆنگره‌ی (ئاكه‌په) ئۆجه‌لان گوتی: "بانگهێشتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆمار و كۆنگره‌ی ئاكه‌په مانای وایه كه توركیا ده‌یه‌وێت به جیددی له په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا بڕوانێت".
ده‌رباره‌ی نیگه‌رانیی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده), عوسمان ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "ئێستا ڕۆژئاوای كوردستان له ته‌نگاودایه، سیاسه‌تی په‌یه‌ده ڕۆژئاوای كوردستانی خسته مه‌ترسییه‌وه، په‌یه‌ده ئاوا بكات كۆبانێ و قامشلۆش ده‌ڕوات، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه باڵی سه‌ر به په‌كه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان ناتوانن پارێزگاری له خۆیان و ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ن, كورد له 3 به‌شی ڕۆژئاوای كوردستان یه‌ك به‌شی ماوه، به‌شێكی چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێكی چووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی شه‌هید بوون, ئیتر شتێك نه‌ماوه بۆ گوتن كورد له مه‌وقفێكی لاوازدایه, ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده به‌شداری به هێزه‌كانی دیكه نه‌كات، دۆخی ڕۆژئاوا له‌وه‌ی ئێستا زۆر خراپتر ده‌بێت, ناكرێت سیاسه‌تی ده‌ركردنی خه‌ڵك و به تیرۆرناساندنی شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه به‌ردوه‌وام بێت, ئه‌گه‌ر كورد له ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كگرتوو نه‌بێت, ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هێرشی دیكه بكه‌ین."
kdp-
