"حكوومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تی دامه‌زراندن دەداتە یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان"
به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان له‌و شوێنه‌ی ده‌رچوونه هه‌ر له‌وێ داده‌مه‌زرێن و له ماوه‌ی ڕابردوو بڕیاری دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كیان ده‌رچوو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌كه‌مه‌كانی ساڵانی 2016 و 2017 و 2018 دانه‌مه‌زراون و داوا ده‌كه‌ن ئه‌وانیش دابمه‌زرێن.
په‌یوه‌ست به‌م بڕیاره و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان، د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه ناوی سه‌رجه‌م یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و پهیمانگاكانمان ئاماده كردووه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دامه‌زراندنیان بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاره‌كه ده‌رنه‌چووه و چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ین."
د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی گوتیشی: "سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌وله‌ویه‌تی دامه‌زراندن بۆ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێت."
kdp-
