دەنگۆی کۆچی دواییکردنی ھونەرمەندێکی کورد ڕەت دەکرێتەوە
چەند ڕۆژێکە وێنەیەکی ھونەرمەند مەحموود بامەڕنی، دوای تەواوبوونی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بڵاو کراوەتەوە، ئەم وێنەیە بووەتە ھۆی ئەوەی دەنگۆی کۆچی دواییکردنی ئەو ھونەرمەندە بڵاو بکرێتەوە.
مەحموود بامەڕنی ئێستا گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان و لە دھۆک دەژی، لە تورکیا بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستا ڕەوشی تەندروستی جێگیرە و ھیچ کێشەیەکی تەندروستی نەماوە.
مەحموود بامەڕنی، یەکێکە لە ھونەرمەندە دیارەکانی دھۆک، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە.
bas news-
