هەڵەبجە.ده‌ستبه‌سه‌ر دوو تۆن جگەری مریشک و دووگی ئاژه‌ڵى خراپبوودا گیرا

هەڵەبجە.ده‌ستبه‌سه‌ر دوو تۆن جگەری مریشک و دووگی ئاژه‌ڵى خراپبوودا گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزووور ، دەست بەسەرداگرتنی ، زیاتر لە دوو تۆن جگەری مریشک و دووگی حەیوانی ئاشکراکرد، کە ویستراوە لە بازاڕدا ساغیان بکەنەوە.


لە ڕاگەیاندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، هاتووە: "دەستگیرا بە سەر بڕی هەزار و 680 کیلۆ (دووگ) چەوری ئاژه‌ڵ ، کە بە شێوەیەکی نایاسایی و پێچەوانەی ڕێنماییە تەندروستییەکان هەڵگیرابوون".


ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراه‌، كه‌ بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (240) له‌یاسای سزادانى عێراقی، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران، کە دوو كه‌سیان ئێرانی بوون.


هاکات، هەر ئەمڕۆ، توانراوە دەست بگیرێت بەسەر تۆمبیلێکی پیكاپدا، کە بڕی 520 کیلۆگرام جگەری ئێرانی و 520 کیلۆ چەوری ئاژه‌ڵى تێدابوو، به‌بڕیارى دادوه‌ریش دو كه‌س ده‌ستگیركران.
bas news-
Top