سەربەست لەزگین: به‌بێ پێشمه‌رگه هێزه عێراقییه‌كان ناتوانن شنگال بپارێز
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە،، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق ناتوانن سه‌قامگیری شنگال بپارێزن.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیكرده‌وه، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، پێویسته كێشه‌ی پاراستنی شنگال له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه و ئاشكرایكرد، هاوپه‌یمانانیش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ده‌كه‌ن، سه‌ربه‌ست له‌زگین گوتی، حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كه نه‌كشاوه‌ته‌وه، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی له هێزه‌كانیدا كردووه.
k24-
