كونسوڵى ئێران و پارێزگارى هه‌ولێر جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرده‌وه
كونسوڵى كۆمارى ئيسلامى ئێران له شارى هه‌ولێر، مورته‌زا عه‌بادى، سه‌ردانى پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكى پارێزگاى هه‌ولێردا،، هاتووه، "ئه‌مڕۆ نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازى كرد له مورته‌زا عه‌بادى، كونسوڵى گشتى كۆماری ئیسلامى ئێران له‌هه‌ولێر و شاندى یاوه‌ری".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له دیدارێكدا جه‌خت كرایه‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ولێر و تاران و بره‌ودان به‌و هه‌ماهه‌نگى و كاركردنه پێكه‌وه‌ييه، له‌مباره‌یه‌وه شاندى ميوان سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پارێزگاری هه‌ولێر تیشكى خسته سه‌ر گرنگى و كاریگه‌ری پته‌و كردنى په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تیيه‌كان و پێكه‌وه كاركردنى نێوانى هه‌ردوولا له گشت بواره‌كان به‌تایبه‌ت بواره‌كانى فه‌رهه‌نگى و كلتووری و رۆشنبیری، هه‌مدیس سوپاسگوزاری كونسوڵى گشتى ئێرانى كرد كه هاریكاره له‌و باره‌یه‌وه".
k24-
