حاجی ئۆمەران.. هاورده‌كردنی ڕه‌شه وڵاخ له ئێرانەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رايگەیاند:
”ئاگاداری سه‌رجه‌م بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كانی سنووری ده‌ورازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری، هاورده‌كردنی ڕه‌شه وڵاخ له وڵاتانی ڕۆمانیا و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت".
گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەوەشی خستە روو، کە ئەم بڕیارەی وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری، به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی سنوور به‌زێنە
باسنيوز
