ئه‌و دهرمانانەى به‌غدا ده‌ینێرێت به‌روارى به‌سه‌رچوونی نزیكه
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ڕايگه‌یاند: ”به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كانمان ئه‌و ده‌رمانه كه له به‌غداوه دێت به‌روارى به‌سه‌رچوونى نزیكه و دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا بڕه‌كه‌ى بایى یه‌ك ملینار دینار زیاتره“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئەوەشی خستە روو، كه ئه‌وه‌ى جێى پرسیاره ئه‌وه‌یه بۆچى ئه‌و ده‌رمانه زۆره به‌سه‌رچووه هه‌یه و له‌ناو نابرێت، بۆچى ئه‌و ده‌رمانه زۆره هه‌یه كه‌چى نه‌خۆشخانه‌كان به كه‌مى ده‌رمانه‌وه ده‌ناڵێنن؟.
مه‌ترسى خۆیشى نیشانداوه له‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌رمانه تێكه‌ڵ به‌ده‌رمانى دیكه ببێت و به هه‌ڵه بدرێته نه‌خۆش، بۆیه داواى كرد كه وه‌زاره‌تى ته‌نردوستى به زووترین كات بێته‌سه‌ر خه‌ت و چاره‌سه‌رى بابه‌ته‌كه بكات.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئاشكراشى كرد كه نووسراویان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كردووه به‌مه‌به‌ستی میوانداریكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگاكانی ده‌رمان، بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ى ئه‌و گرفته‌وه پێبدرێت و به‌یه‌كه‌وه رێگه چاره‌سه‌رى دیارى بكه‌ن.
باسنيوز
