سەربەست لەزگین: به‌بێ پێشمه‌رگه هێزه عێراقییه‌كان ناتوانن شنگال بپارێز
له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیكرده‌وه، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، پێویسته كێشه‌ی پاراستنی شنگال له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه و ئاشكرایكرد، هاوپه‌یمانانیش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ده‌كه‌ن، سه‌ربه‌ست له‌زگین گوتی، حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كه نه‌كشاوه‌ته‌وه، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی له هێزه‌كانیدا كردووه.
K24
