ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
بەپێی زانیاریەكان ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی ئەوقاف دابەشدەكرێت.
پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، چیتر لیستی موچەی وەزارەتەكان بڵاوناكرێتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك بەپێی ڕیزبەندی مووچە دابەش دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست خەندان كەوتووە، وەزارەتی دارایی دەیەوێت بۆ لەمەودوا هەر وەزارەت و دەزگایەك رۆژێكی دیاریكراوی هەبێت بۆ وەرگرتنی موچەو لەو بەروارەدا ئەو وەزارەتە هەموو مانگێك مووچە وەربگرێت.
بەپێی ئەو پلانە مووچە بەپێی خشتەیەكی جێگیر دابەشدەكرێت، بەڵام دۆخی مووچە ئاسایی نابێتەوە تا لە رۆژێكدا مووچەی هەموو شوێنەكان دابەشبكرێت، لەو بارەوە وەزارەتی دارایی ئامادە نییە زانیاری فەرمی بدات.
خەندان
