ئەمشەو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت
وابڕیارە ئەمشەو لە سعوودیە دوای ئەنجامدانی نوێژی عیشا یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دیاری بکرێت.
دادگای باڵای سعوودیە ڕای گەیاند، ئەمڕۆ شەممە 11/8/2018، دوای نوێژی عیشا حکوومەتی سعوودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەگەر مانگی (ذی العقدة) 30 ڕۆژ بێت ئەوا 22ی مانگ کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت، ئەگەر مانگی (ذی العقدة) 29 ڕۆژ بێت ئەوا 21ی مانگ کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
دیاریکردنی جەژنی قوربان لەلایەن وڵاتەی سعوودیەوە دەبێت، بەو پێیەی ساڵانە حاجیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی (حەج) ڕوو لەو وڵاتە دەکەن.
bas news-
