پەكەكە و رژێمی ئه‌سه‌د لەسەر ئیدلب و رۆژئاوای حه‌له‌ب ڕێكدەكەون
ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە یەپهگه (پەكەكە) هەوڵ دەدات له سنووره‌كانی قه‌زای عه‌فرین له باكووری رۆژئاوای حه‌له‌ب جێگیر بێته‌وه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون عه‌فرینی له‌ده‌ست دا، بۆ ئەمەش هاوئاهەنگی و ڕێكەوتن لەگەڵ رژێمی ئەسەد دەكات.
له میانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری سه‌ربازی نێوان په‌كه‌كه و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، نزیكه‌ی هه‌زار و 300 چه‌كداری یەپەگە به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئەگەری هەیە رژێم بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامی بدات له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ئیدلب گه‌یشتنه حه‌له‌ب.
دوای لێكتێگه‌یشتنی توركیا و ئه‌مریكا بۆ ده‌ركردنی یه‌په‌گه له منبج، یه‌په‌گه به‌رده‌وامه له نزیكبوونه‌وه‌ی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
پێشتر هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌و كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا تاوتوێی هاوبه‌شیی سه‌ربازی و خۆڕێبه‌ری ئابوورییان كردووە له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه.
په‌یامنێری ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو) له شاری حه‌له‌ب بڵاوی كردەوە كە چەكدارانی یه‌په‌گه به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە ئەگەری هەیە له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ئیدلب ئه‌نجام بدرێت، كه‌وتوونەته جموجۆڵەوە.
یه‌په‌گه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دواییدا نزیكه‌ی هه‌زار و 300 چه‌كداری بۆ حه‌له‌ب ناردووه، وه‌ك دوا كاروانیش به‌یانی ئه‌مڕۆ 100 چه‌كداری تری له رێگای منبجه‌وه گه‌یشتنه حه‌له‌ب.
bas news-
