ساڵح موسليم: يه‌ك مه‌رجمان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ديمه‌شق هه‌يه
هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى يه‌كێتى ديموكرات(په‌يه‌ده) ساڵح موسليم، رايگه‌ياند، له دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق ده‌ست به ئيداره‌ى خۆبهڕێوبهرييهوه ده‌گرين.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، ساڵح موسليم گوتى: "هه‌وڵده‌ده‌ين پارێزگارى له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ين، كه چه‌ند ساڵێكه به ده‌ستمان هێناوون و جه‌خت له پاراستنى سيستمى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى ديموكراتيك و دامه‌زراوه‌كانى ده‌كه‌ين".
گوتيشى: "هه‌رگيز سووريا ناگه‌ڕێته‌وه دۆخى پێشووى خۆى و پێويسته سيستمى لامه‌ركه‌زى و ديموكراتى قبوڵ بكرێت".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "كورد له سووريا پرۆژه‌يه‌كى نموونه‌يى هه‌يه و ئێمه پابه‌ندين به به‌رگريكردن له‌و پرۆژه‌يه‌ى خۆمان".
هيواشى خواست، حكومه‌تى سووريا ده‌ستبه‌ردارى هه‌ڵوێسته‌كانى پێشووى ببێت سه‌باره‌ت به كورد و گوتى: "ئێمه وه‌ك جاران نيين. ئه‌مڕۆ له هه‌موو هاوكێشه‌كاندا گۆڕانكاريمان هێناوه‌ته ئاراوه و ئه‌مه‌ش به ئيراده و رێكخستن و به‌رگرى خۆمان بووه و بهرگريش له‌وه ده‌كه‌ين كه بنياتمان ناوه".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، هاوسهرۆى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، ئيلهام ئه‌حمه‌د، رايگه‌ياند، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى يه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانى شه‌ڕى كورد له دژى داعش و پرسى كورد له سووريا يه‌كێكه له‌و پرسانه كه ده‌بێت پێش هه‌موو پرسه‌كانى ديكه چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه.
له كۆتايى مانگى رابردوودا پرۆسه‌ى دانووستانى نێوان كورد و حكومه‌تى سووريا ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولا بڕيارياندا ژماره‌يه‌ك ليژنه‌ى راپه‌ڕاندن بۆ پێشخستنى دانووستانه‌كان پێكبهێنن.
k24-
