لە گوندێكی سنووری رواندز كەسێك كوژرا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون

لە گوندێكی سنووری رواندز كەسێك كوژرا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون
لە ئەنجامێکی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگوندی گەرەوانی سەر بەقەزای رواندز هاووڵاتیەك کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئاشتی قەزای سۆران راگەیاند: "کوژراوەکە ناوی نەوزاد شێخە قادرەو بریندارەکانیش هەریەك لە شێرزاد شێخە قادر برای کوژراوەو بریندارەکەی دیکەش بەناوی سەهەند شێرزاد قادرەو لەگەڵ باوکی برینداربوونە".

رۆژ محەمەدئەمین، بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی ئاکۆیان بەکوردستان24ی گوت: "رووداوەکە لەئەنجامی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی نێوان دوو خێزانە بووە و ئاسایش و دەزگاکانی دیکەی ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە".
k24-
Top