له‌ناو خاكى ئێران گه‌شتیاره عێراقییه‌كان ده‌كوژرێن
حه‌یده‌ر حه‌موود مالیكی، له‌سه‌رتاى ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر چوونه ئێران، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستى ژماره‌یه‌ك چه‌ته، دره‌نگانێكى شه‌و له ناو ئه‌و شوقه‌یه‌ی ده‌مانه‌وه، كوژرا.
له‌وباره‌یه‌وه، عه‌لى حه‌مید مالیكی، ئامۆزاى قوربانییه‌كه، به ڕۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"ى ڕاگه‌یاند: "بۆ یه‌كه‌م جار بوو سه‌ردانى ئێران بكات، دره‌نگانێكى شه‌وێك ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چوونه سه‌ریان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌رگایان نه‌كردبووه، ده‌ستڕێژی ته‌قه‌یان لێ‌كردن و به‌و هۆیه‌وه ئامۆزاكه‌م كوژرا و هاوڕێیه‌كیشی بریندار بوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌وه یه‌كه‌م ڕووداوى له‌و شێوه‌یه نییه، پێش نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك، شارى زوبێر دوو گه‌نجیان به‌خاك سپارد، كه له دۆخێكى گوماناویدا له‌كاتى سه‌ردانیان بۆ ئێران، كوژرابوون.
لاى خۆیه‌وه، فالح عه‌بدولزه‌هره، خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاریی له به‌سڕه، ڕای گه‌یاند: "ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه و هاووڵاتیانى به‌سڕه نا‌وێرن سه‌ردانى ئه‌و وڵاته بكه‌ن، به‌تایبه‌ت دواى كوژرانى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى عێراقی له‌و وڵاته‌دا".
هاوكات، عه‌لى مه‌نسووری، چالاكوان و یه‌كێك له به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كان، سه‌رسوڕمانى خۆى له‌وه ده‌ربڕى، كه كوژرانى هاووڵاتییانى عێراقی له ئێران، هاوكاته له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان دژ به حكوومه‌ت.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌م ڕووداوانه له‌كاتێكدایه، كه كاتێك هاووڵاتییانى ئێرانى به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانیكردنى شوێنه پیرۆزه‌كانى مه‌زهه‌بى شیعه سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن، له سنووره‌وه تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه جگه له حكوومه‌ت، هاووڵاتییه عێراقییه‌كان خزمه‌تى جیاوازیان ده‌كه‌ن.
bas news -
