ستافێکی نوێ بۆ سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا

 	 ستافێکی نوێ بۆ سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا
کۆنگرەی هەشتەم (کۆنگرەی پێشمەرگە)ی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی هێنا و ستافێکی نوێش بۆ سکرتایەتی رێکخراوەکە هەڵبژێردران.

رۆژی سێشەممە 7/8/2018، کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و لە وتارێکدا لە سەرەتای کۆنگرەکە، سەرۆک مەسعوود بارزانی، وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرە، بە پوختی باسی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی کرد و جەختی لە مافی سەربەخۆیی کوردستان کردەوە.

درەنگانی شەوی چوارشەممە 8/8/2018 و لە رۆژی دووەم و کۆتایی کۆنگرەکەدا، ئەندامانی کۆنگرە ستافێکی نوێیان بۆ سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەڵبژارد، کە بریتین لە؛

1- نەوزاد سابیر، 190 دەنگ

2- ئــازاد محەمەد، 187 دەنگ

3- دەریا سدیق، 181 دەنگ

4- نورھات وەیسی، 178 دەنگ

5- دلێـــر محەمەد، 162 دەنگ

6- مەیسەر عوبێد، 155 دەنگ

7- کەژان محەمەد، 150 دەنگ

8- ڕێبوار ئەنوەر، 132 دەنگ

9- ھەژار سەروەر، 108 دەنگ

یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانە. لە ساڵی 1953 دامەزراوە و گرنگیی بە تواناکانی لاوانی کوردستان دەدات و پاڵپشتیی بەرەو پێشبردنیان دەکات.
kdp-
Top