سەركردەیەكی گۆڕان: پەکەکە بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی کوردستان شاسوار عەبدولواحید بەکار دەهێنێ
خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕايگەیاند: "پێشتر تەڤگەری ئازادی كە باڵێكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) هەوڵی ئەوەی دەدا شاسوار عەبدولواحید، بەكار بهێنێ بۆئەوەی لەو ڕێگەیەوە ئەندامیان لەناو پەرلەمانی كوردستان و عێراقدا هەبێت، بەڵام لەدوایدا شاسوار عەبدولواحید، تەڤگەری ئازادی بەكار هێنا، چونكە خودی شاسوار عەبدولواحید، كەسێكی ساختەچی و فێڵبازە و دوای بەرژەوەندیی شەخسی خۆی كەوتووە".
گوتیشی: "شاسوار دەیهەوێ هەستی خەڵک بجووڵینێ و لەگەڵ تەڤگەری ئازادی خۆی نزیك كردەوە، بێگومان لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقدا دەركەووت شاسوار عەبدولواحید، تەڤگەری ئازادی بەكار هێناوە".
ئاماژەی بەوەش دا: "تەڤگەری ئازادی، هیچ سوودێكی لە قەوارەكەی شاسوار عەبدولواحید نەبینووە، تەنها پێی شكاون، هەروەها لەناو خەڵكدا هیچ ڕێز و شكۆیەكیان بۆ نەماوەتەوە، چونكە شاسوار عەبدولواحید، كەسێكی قۆڵبڕە، بەڵام ئەوان لەگەڵ ئەو كەسەدا ڕێك كەوتن".
باسنيوز
