حزبی سۆسیالیست: بۆ دەرخستنی ڕووی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەبێ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت

 حزبی سۆسیالیست: بۆ دەرخستنی ڕووی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەبێ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، بۆ دەرخستنی ڕووی شارستانیی هەرێمی کوردستان پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

عەبدوڵا مەحموود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات و دیموکراسیەت پێویستە و باشترە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەش ئێمە وەک خۆمان هەموو ڕێکارە یاساییەکان و کارەکانی خۆمان تەواو کردووە، ئامادەکاریشمان کردووە".

ئەو پەرلەمانتارەی سۆسیالیست جەختیشی کردەوە، بۆ نیشاندان و دەرخستنی ڕووی شارستانیی هەرێمی کوردستان، پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا داوای حزبەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەم کاتەی ئێستا تاچەند گونجاوە و پێت وایە بۆ داوای دواخستنی دەکەن؟، عەبدوڵا مەحموود دەڵێت: "پێویستە حزبەکان خۆیان وەڵام بدەنەوە".

هەندێ لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان وەک گۆڕان و کۆمەڵ و یەکێتیی حەز ناکەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کات و ساتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، بەڵام هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە.










باسنیوز
Top