به‌شى وه‌رزشى زانكۆى زاخۆ ئاگادارييه‌ك ئاراسته‌ى ده‌رچوانى شه‌شى ئاماده‌يى ده‌كات
له ئاگادارييهكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش له فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى زاخۆ ئاگادارى ده‌رچوانى پۆلى شه‌شى ئاماده‌يى به هه‌ردوو به‌شى زانستى و وێژهيى كردووه‌ته‌وه، كه ده‌يانه‌وێت له به‌شى وه‌رزش وه‌ربگيرێن سه‌ردانى به‌شه‌كه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى فۆرم.
به گوێره‌ى ئاگادارييه‌كه، له رۆژى (5/8/2018 ه‌وه تا 30/8/2018) فۆرم له به‌شى وه‌رزش دابه‌ش ده‌كرێت و ئاره‌زوومه‌ندانى ئه‌و بواره ده‌توانن فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه.
k24-
