حاجى ئۆمه‌ران.. دوو تانكه‌رى به‌نزین بۆ وڵاتى ئێران گه‌ڕێندرانه‌وه
به‌هۆى خراپى كوالێت و ده‌رنه‌چوونى له تاقیگه‌ى پشكنینى سامانه سروشتییه‌كان، دوو تانكه‌ر به‌نزین له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، بۆ وڵاتى ئێران گه‌ڕێندرانه‌وه.
حاجى ئۆمه‌ران، راگه‌یاند: ”ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/8/2018 به‌هۆى خراپى كوالێت و ده‌رنه‌چوونى له تاقیگه‌ى پشكنینى سامانه سروشتییه‌كان، دوو تانكه‌ر قه‌باره گه‌وره‌ى به‌نزین، له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ وڵاتى ئێران".
گوته‌بێژى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌ران، ئەوەشی خستە روو، کە به‌رده‌وام رێگری له كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌ی خراپ ده‌گیرێت، كه نه‌گونجاون و خراپن له‌رووى كوالێت و جۆریه‌وه، له‌پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به هاووڵاتییان.
bas news-
