هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: دادگا بڕیاری داوه‌، ئیتر وروژاندنی بابەتەکە خزمەت بە هیچ کەس ناکات

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: دادگا بڕیاری داوه‌، ئیتر وروژاندنی بابەتەکە خزمەت بە هیچ کەس ناکات
لەسەر بابەتی ۱۷ی شوبات، كه‌ ئه‌وكات به‌رپرسی لقی چواری سلێمانی بوو، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕاده‌گه‌یێنێ، له‌ به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر و پاش چه‌ندان جار لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دادگا گەیشتە ئەوە بڕیاره‌ی كه‌ بێتاوانی بسه‌لمێ و، بڕیاری داخستنی پەڕاوەکەی دەرکردووە. ئه‌و له‌باره‌ی وروژاندنی كه‌یسی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ ده‌شڵێ، ''ئیتر وروژاندنی بابەتەکە خزمەت بە هیچ کەس ناکات.''

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا لەسەر بابەتی ۱۷ی شوبات:
''دوای ئەوەی لەسەر ڕوداوی ۱۷ی شوباتی ۲٠۱۱ لەدادگای سلێمانی بە ماددەی ٤٠٥ تۆمەتبارکرام، لەوکاتەوە چەندین جار ئامادەیی خۆم دەربڕی کە بچمەبەردەم دادگا.
بەڵام بارودۆخی سیاسی و ئەو ڕوداوانەی سلێمانی ڕێگربوون لە کەشێکی ئاساییدا بابەتەکان بە بێ گومانی بەڕێوە بچن، بۆیە بەردەوام لە ڕێگای پارێزەرەکەمەوە هەوڵی گواستنەوەی کەیسەکەماندا بۆ دەرەوەی دادگای سلێمانی و وتمان ئەگەر بۆ هەر شوێنێکی تری کوردستان بێت ئاساییە، ئەوەش لەبەر نەبوونی بڕوامان نەبوو بە دادوەرە بەڕێزەکان ،بەڵکو بۆ سەلامەتی هەموو دۆزەکەبوو.
ئەوەبوو ساڵی ۲٠۱۷ مەلەفەکە گواسترایەوە هەولێر، لەوێش خۆم ڕادەستی پۆلیسی تاوانەکان کرد و بابەتەکان هەموو ڕێچکەیەکی یاساییان وەرگرت، تابەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش ماوەیەک بەکەفالەتی دوو کەس ئازاد کرام.
دواتر چەند جاریتر لێکۆڵینەوەم لەگەڵداکراوە و تاسەر ئەنجام دادگا گەیشتە ئەوەی من تاوانبار نیم، بۆیە دوای چەندین مانگ لە لێکۆڵینەوە داگا بڕیاری داخستنی پەڕاوەکەی دەرکردووە.
ئێستا کە کەناڵێکی ڕاگەیاندن بە ترش و خوێوە ئەو بابەتە دەوروژێنێت، جێگای پرسیارە،
ئەوان جاران بەمنیان دەگوت ناچێتە بەردەم دادگا، ئێستا کە چووم ڕوون بۆوە کەبێتاوان بووم ، ئیتر وروژاندنی بابەتەکە خزمەت بە هیچ کەس ناکات.
kdp-
Top