ڕاپەڕین.. دەست بەسەر 450 گرام مادەی هۆشبەردا گیرا
محمد فازڵ، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: " لە درێژەی كار و چالاكییەكانی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەشی مادە هۆشبەرەكان لە یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ و هێزەكانی بنكەی ئاسایشی هێرۆ توانیان سێ كەس دەستگیر بكەن بکەن کە بڕی ( 450 گرام) ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (كریستاڵی سپی) پێ بووە و لە ئێرانەوە بەمەبەستی بەكارهێنان و بازرگانی پێوەكردن هێنابوویانە ناو خاكی هەرێمەوە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ئەوەشی خستە ڕوو: "تۆمەتباران دانیشتووی شاری (كۆیەو قەڵادزێ)ن، جگە لەوەی بازرگانییان پێوە كردووە بەكاریشیان هێناوە".
گوتیشی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەپێی مادەی (14 ی مخدرات ) ودانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا"
باسنیوز
