كۆنفڕانسە ئابوورییەکە، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ھەرێم و ئێرانی زیاد كردووە
چوارشه‌ممه 2/5/2018 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، د. محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داریی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌مه‌د شه‌یاح ئه‌لسوودانی، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌نكار و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له هه‌ولێر، كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌رێمى كوردستان ساز درا، كۆنفرانسەکە بۆ ئەوە بوو ئەو كێشانەی لە بەردەم ئاڵوگۆڕ و جموجۆڵی بازرگانیدا ھەن، چارەیان بكەن و ئاستی بازرگانی بۆ پێش شەڕی داعش، بەرز بكرێتەوە.
لە وتاریدا لەو کۆنفڕانسەدا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له زۆر لایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى هه‌یه و گرنگییه‌كى گه‌وره به په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات، هه‌ر بۆیه به بایه‌خه‌وه له‌م كۆنفرانسه ده‌ڕوانێت و پشتگیرى لێ ده‌كات و پشتگیریش له هه‌ر كار و چالاكییه‌كى دیكه ده‌كات ببێته هۆى په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كان و له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاری به‌رده‌وامی كردووه.
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و ئێران، عەبدوڵڵا ئاكرەیی، لەوبارەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت "دوای ئەنجامدانی كۆنفڕانسەكە، ھەموو ئەو بەربەست و كێشانەی ھەبوون لە بەردەم بازرگانیی نێوان ھەردوو لا، چارە كراون و سنورەكان زۆر ئاسایی ھاتوچۆ و بازرگانییان تێدا دەكرێت و ھەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكرێت، كە ئەمەیش وای كردووە ئاڵوگۆڕ و جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان ھەردوولادا زۆر زیاتر ببێت".
ئاكرەیی گوتیشی: "لە ئێستادا بە ھۆی دابەزینی بەھای تمەنی ئێرانییەوە، خەڵكێكی زۆری ھەرێمی كوردستان گەشت بۆ ئێران دەكەن كە رۆژانە دوو ھەزار ھاووڵاتیی ھەرێم دەچنە ئێران و زۆرینەشی بۆ گەشتوگوزارە و خەڵكی ئێرانیش بە پێچەوانەوە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، جگە لەوەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر زیادی كردووە، كە ئێستا بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو ٥٠%زیاتر بووە، ئەمەش رێژەیەكی یەكجار باشە و ئێمە لێی رازین".
ئەم ژمارەیەی کە لەسەر زاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە منگی پێنج‌دا ڕاگەیێندرا، بە برەودان بە پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان، قه‌باره‌ى ساڵانه‌ى ئالوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران دەگاتە 6,5 ملیار دۆلار كه زیاتر له 25%ى كۆى گشتیى هاورده‌كردنى هه‌رێمى كوردستان پێك‌ده‌هێنێت، ئه‌مه جیا له فڕگە و پارێزگاكانى خوارووى عێراق.
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و ئێران، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ژمارانە، ئاماژە نەو هەڵکشانە ئابوورییە دەدات و دەڵێ، ئەگەر پێشتر رۆژانە ١٥٠بارھەڵگر سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردبووایە، ئێستا بۆ ٣٠٠بارھەڵگر زیاد بووە بە ھۆی ئەو ئاسانكاریانەی بۆ بازرگانان لەسەر سنوور دەكرێت لە نێوان ھەرێم و ئێرانیشدا.
ئاکرەیی گوتیشی، کە بەردەوام دەبن لە ھەوڵەكانیان تاوەكو ئاستی بازرگانی لە نێوان ھەردوولادا بۆ پێش شەڕی داعش بەرز دەبێتەوە، كە ئەوكات ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوولا شەش ملیار دۆلار بوو.
kdp-
