زیاد كاكه ره‌زا: فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بووه‌ته قوربانیی سیاسه‌تی لۆكاڵی
ماوه‌ی شه‌ش مانگه گه‌شتی فرۆكه‌وانیی توركیا بۆ سلێمانی ڕاوه‌ستاوه, ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دروست كردووه و كاریگه‌ریی خراپیشی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی گه‌شتیار هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه. زیاد كاكه ڕه‌زا, ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌داخه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بووه قوربانیی سیاسه‌تی لۆكاڵی، ئێستاش توركیا ڕایگه‌یاندوه مامەڵەنه‌كردن له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه کە له‌و سنووره په‌كه‌كه ده‌یكات و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كرێت".
زیاد كاكه ڕه‌زا ده‌ڵێت: "نه‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بارگرانیی زۆری بۆ خه‌ڵكی سڤیل دروست كردووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتیاران داناوه، بۆیه له‌م دۆخه‌دا خه‌ڵكی سڤیل زه‌ره‌رمه‌نده".
زیاد كاكه ڕه‌زا ڕایشیگه‌یاند: "پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكوومه‌تی هه‌رێمیش قسه‌ی كردووه كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی."
kdp-
