نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٨/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای شار و شارۆچكه‌كانی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سەرۆکی پارتی کار و چالاکییەکانی یەکیتیی لاوانی بەرز نرخاند بەتایبەتی لەو دۆخە نەخوازراوەی کە شەڕی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی دارایی و کێشەکانی ماوەی ڕابردوو خوڵقاندبوویان، هه‌روه‌ها ستایشی ئەو سەقامگیری و ڕۆحی پێکەوە کارکردنهیشی کرد کە لە یەکێتیی لاوان‌دا بەرجەستەیە.
بە بایەخەوە جەختی لە ڕۆڵ و کاریگەریی توێژی لاوان لە ڕووبەرووبوونەوەی هەر مەترسییەک و گەشەپێدانی بواری کولتووری، وەرزشی و کایە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه پارتی دیموكراتی كوردستان له بایه‌خدانی تایبه‌ت به لاوان و ڕه‌گه‌زی مێ پێشەنگ بووە و ئه‌م بایه‌خدانه بۆته هۆكار ژماره‌یه‌كی زۆری کاندیدانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، له توێژی لاوان بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی و نوێکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیان و شەرعیەتدان بە حکوومەت و لایەنە بەشدارەکانی، له‌مباره‌یه‌وه بەشداری و ڕۆڵی كاریگه‌ری لاوان لە هەڵبژاردنەکاندا دووپات كرده‌وه، هەروەها بە چاوی ئومێد و گەشبینییەوە ڕوانییە ئاییندەی کوردستان کە پاش ئەو دۆخە نەخوازراوەی دووچاری بووه‌وه، هیوا و ئاسۆیەکی ئومێدبەخش لەپێشە و به پێویستی زانی لاوان ئەو ڕۆڵەی تێدا بگێڕن کە لێیان چاوەڕوان دەکرێت.
لای خۆیانه‌وه یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ بەڕێزیان کە هەمیشە بە پەرۆشەوە پشتگیری لە خواست و ئامانج و كار و پرۆژه‌كانی توێژی لاوان کردووە، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی پلانەکانی تایبەت بە پێشخستنی یه‌كێتیی لاوان و گۆڕانکاری لە پێکهاتە و میکانیزمی کارکردن و ئەجێندای کارەکانی ڕێکخراوەکهدا پێشكه‌ش كرد بە شێوەیەک کە خزمەتی زیاتر و بە بەرهەمتر بە بواری پیشەییانەی خۆی و ئامانج و خواستەکانی لاوان بکات.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانى هیوای بەردەوامی و بەخششی زیاتر و سەرکەوتنی کۆنگرەکەیانى بۆ خواستن کە سبەی ڕۆژی سێشەممە ٧/٨/٢٠١٨ لە هەولێری پایتەخت ئەنجام دەدرێت.
kdp-
