ناسنامەی ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب ده‌گوزارێته‌وه ده‌شتی نه‌ینه‌وا
سالم شه‌به‌ك، په‌رله‌مانتارى خولی سێیه‌می ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له ئه‌كاونتی تایەبتیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/8/2018، به به‌ڵگه‌وه ناوى هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب كه ناسنامەکانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، به‌مه‌به‌ستی ته‌عریبكردن بڵاوكرده‌وه‌ته‌وه.
ئەو ئەو پەلەمانتارەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و ڕای گه‌یاندووه، پیلانگێرییه‌كان له‌سه‌ر ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌رێكخراو ده‌كرێن، له‌لایه‌ن پیلانگێرانهوه و نووسیویەتیش: ”ئێمه‌ش ئه‌و كاره‌ى ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه فه‌رمانگه‌ى ناسنامەی نه‌ینه‌وا ده‌یكات، بۆ گواستنه‌وه‌ى ناسنامەی هاووڵاتییان بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا“.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: ”به‌هه‌مو توانیاكهمانهوه له دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه كه هه‌وڵدانه بۆ گۆرینی دیموگرافیاى ده‌شتی نه‌ینه‌وا و داوا له خه‌ڵكى ده‌شتى نه‌ینه‌واش ده‌كه‌م كه‌وا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه“.
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێستای پارێزگاى نه‌ینه‌وا و هاوكات میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی، كار بۆ تهعریبكردنهوهى سنوورى ده‌شتى نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن و له‌م ههنگاوهشیاندا ناسنامەی سه‌دان هاووڵاتی عه‌ره‌بیان بۆ ده‌شتى نه‌ینه‌وا گواسته‌وه.
باسنيوز
