حزبی شیوعی: داوای چەند حزبێک نابێ ببێتە هۆکار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

 حزبی شیوعی: داوای چەند حزبێک نابێ ببێتە هۆکار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە داوای حزبێک یان دوو حزب نابێتە هۆکار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند: ”پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونکە هەندێ شایستەی دەستووری و یاسایی هەیە دەبێت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بۆیە نابێت هیچ گۆڕانکارییەک لە وادەی هەڵبژاردندا بکرێت و دوابخرێت، چونکە خۆی جارێک دواخراوە“.


ڕوونیشی کردەوە، کە هەڵویستی حزبی شیوعی ئەوەیە کە کۆمیسیۆن کارەکانی خۆی بکات و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ”کوردستان پێویستی بەوەیە کە پرۆسەی سیاسی خۆی ڕێک بخاتەوە هەروەها داوای حزبێک و دوو حزب نابێت ببنە هۆکار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا“.









باسنیوز
Top