وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى له پشكنین ده‌رنه‌چوون ده‌توانن تانه له ئه‌نجامه‌كه بده‌ن
هه‌مزه مه‌غدید، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕاى گه‌یاند: "دواى ته‌واوبوونى ئه‌نجامى پكشنینى كه‌مئه‌ندامان، ڕێژه‌یه‌كى زۆریان له پشكنین ده‌رنه‌چوون، به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ش كه هه‌یه مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت، به‌وهۆیه‌وه به‌شێكى زۆریان ناڕازى بوون".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئەوەشی خستە روو، کە به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ى دوو مانگ دانراوه كه ئه‌وانه‌ى له ئه‌نجامى پشكنینه ناڕازین، تانه له ئه‌نجامه‌كه بده‌ن و داواى پێداچوونه‌وه و پشكنینه‌وه بكه‌ن.
ئاشکراشی کرد، كه داواكارییه‌كیان ئامادە كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بیده‌ن به وه‌زاره‌تى دارایى، كه تێیدا داوایان كردووه به‌پاره‌ى ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى كه له پشكنین ده‌رنه‌چوون پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى كهئمهندامان لاببه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستیش بكرێته‌وه به وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى نوێى كه‌مئه‌ندامان كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه وه‌ستاوه.
باس‌نیوز
