ڕاپەڕین.. لە شەش مانگدا زیاتر لە 25 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەناو براوە

 ڕاپەڕین.. لە شەش مانگدا زیاتر لە 25 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەناو براوە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گشتیی ڕاپەڕین ڕای دەگەیەنێت، لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 25 تۆن خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچوو لەناو بران و 26 شوێنیش سزا دراون.


لەمبارەیەوە تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی گشتیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "بەشی خۆپاراستن و هۆبەی چاودێریی تەندروستیی بازار و سەلامەتیی خۆراك لە پشدەر و بتوێن لە شەش مانگی ئەمساڵدا 1800 جار سەردانی بۆ شوێنە گشتییەکانی سنوورەکە ئەنجام داوە کە ئاماری چالاکییەکان بەم شێوەیە بووە:


-سەردانی ناو بازار و شوێنە گشتییەکان 1800 جار

ـ ئاگاداركردنەوەی شوێنەكان 255 جار

ـ سزادانی خاوەنی شوێنەكان هۆبەی سەرپێچی 26 شوێن

-مۆڵەت 83 شوێن مۆڵەتیان پێدراوە

- نوێکردنەوە 233

- پێدانی كارتی كاركردن680 شوێن

ـ غەرامەی مادی مليۆنێک و حەوت سەدو 45 هەزار

ـ داهات حەوت ملیۆن و سەد و 45 هەزار

ـ لەناوبردنی خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو زياتر لە 25 تۆن

ـ کەشفكردنی شوێنەكان بۆ كردنەوەی 55 شوێن

ـ پشكنينی تاقيگەیی بۆ كرێكار و خاوەنكار980 پشكنين

- مۆڵەتی چاککردنەوە 20 شوێن











باسنیوز
Top