سنە.. پارێزەرێکی ناسراوی کورد دەستگیر کرا

 سنە.. پارێزەرێکی ناسراوی کورد دەستگیر کرا
پارێزەرێکی ناسراوی کورد کە هاوکات پارێزەریی دۆسیەی ڕامین حوسێن‌پەناهی لە ئەستۆیە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی سەردانی دادگای سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی رمۆڤی (هەنگاو) پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەشەممە 2018/8/5 حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری ناسراوی کورد، کاتێک بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد، سەردانی دادگای سنەی کردووە، دەستگیر کراوە.


ئەحمەدی‌نیاز بەمدوایانە لە سەفەری دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.


هاوکات ماوەیەک لەمەوبەر زانیار ئەحمەدی‌نیاز، کوڕی ئەو پارێزەرە کوردە کە خوێندکاری بواری ژمێریاریی زانکۆی تارانە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە هەشت ساڵ بەندکران حوکم دراوە.


Top