گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە ساختەکاریکردن لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان بێهیوا دەبن
بەپێی زانیارییەکان، گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی کە لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا ئەرکی دەستکاریکردنی سندووقەکانی دەنگدانیان پێ سپێردرابوو، بێهیوا بوون لەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا بتوانن هەمان کار ئەنجام بدەنەوە. بۆیە ئێستا لە میدیاکانیانەوە هەوڵدەدەن بە هەموو شێوەیەک وانیشان بدەن کە یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، بەڵام پارتی دەخوازێت هەڵبژاردن دوابخرێت.
لە بەرامبەر ئەو هەوڵەی گرووپە خیانەتکارەکە، دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کردووە کە قورسه له دوو مانگدا خه‌ڵك داوایان لێبكرێت، بچن بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگبده‌ن، چونكه ”ئه‌وه‌نده نییه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئەنجام دراوە و خه‌ڵك هیلاكن و هه‌روه‌ها تائێستا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌رنه‌چووه، ئێستا هاووڵاتییان بۆ دوو جاری تر به جیا له‌ماوه‌ی دوو مانگدا بچنه‌وه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگبده‌ن، ئه‌مه خۆی بێزارییهكیشە بۆ هاووڵاتییان“.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: هه‌ندێ بۆچوون هه‌بوو ده‌وترا كه له هیچ وڵاتێكی دونیا نییه له ساڵێكدا سێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت و ئه‌وه خه‌ڵك هیلاك ده‌كات و هه‌مان كات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیار ده‌كرا كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌یه‌كجار بكرێن پێده‌چێت بودجه‌ی كه‌متری تێبچێت.
هاوکات میدیاکانی سەر بە لاهوور جەنگی کە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی بە یەکێک لە سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناساندوویانە، لە زاری مەڕوان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاویان کردووەتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکانە. بەڵام مەڕوان گەڵاڵی ئاشکرای کرد کە ئەو هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەری بەدەستەوە نییە، لەبارەی ئەوەی پارتی داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکات و ”تەنها تەحلیلی خۆمم کردووە“.
پێشتر لە راپۆرتێک‌دا ئاشکرای بووه، لەناو یەکێتیدا باڵی دەستڕۆیشتوو، بەتایبەتی لاھوور جەنگی، لای سەرکردایەتیی حزبەکەی، پێداگریی لەوە کردووە کە یەکێتی ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.
سەرچاوەیەک ئاشکرا کردبوو: “لاھوور جەنگی بەئاشکرا بە سەرکردایەتیی حزبەکەی گوتووە، کە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا، زیانی بۆ یەکێتی دەبێ، چونکە ئەوەی ئەو پێی کراوە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق (وەک ئاماژەیەک بۆ زیادکردنی دەنگەکان بە تەزویر)، رەنگە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆی نەکرێت و ئەوکات ژمارەی راستەقینەی دەنگەکانی یەکێتی دەردەکەوێت و زۆر بەخراپی بەسەر یەکیتیدا دەشکێتەوە”.
باس‌نیوز
