عێراق گه‌نمى خراپ بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت
كاسترۆ مه‌عروف،ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پتارێزگاى سلێمانى ڕاى گه‌یاند: "له میانى به‌دواداچوونمان بۆ كوالێتى گه‌نمى ئاشه‌كانى درووستكردنى ئارد له سلێمانى، بۆمان ده‌ركه‌وت كه وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق گه‌نمى كوالێت خراپ و به‌رداوى بۆ زۆرێك له ئاشه‌كان ده‌نێرێت كه به‌هۆیه‌وه ئاردێكى خراپ به‌رهه‌م دێت".
هه‌روها گوتیشى: "سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق له پڕۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمدا گه‌نمى باش نه‌بێـت له جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رناگرێت كه‌چى ئه‌و گه‌نمه خراپه بۆ هاووڵاتیان ده‌نێرێته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داواشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و حاڵەتە بكات و هیچى دیكه ئاماده نه‌بێت ئه‌و گه‌نمه وه‌ربگرێت.
باس‌نیوز
