پۆلیسی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/8/2018، پۆلیسی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا ڕای گەیاندووە: "بەهۆی گواستنەوەی فەرمانگەی بەشی پۆلیسی ونبووەکان لە شوێنەکەی بۆ شوێنی نوێ کەدەکەوێتە شەقامی 40م جووت سایدی گوڵان پشت دەزگای ئاراس، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تاکو رۆژی پێنجشەممە کارەکانیان دەوەستێت".
پۆلیسی هەولێر لە ئاگادارییەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەهۆی گواستنەوەی ئەم فەرمانگەیە هیچ مامەڵەیەکی هاووڵاتییان لەم ماوەیەدا ڕایی ناکرێت.
باسنيوز
