ئابڕووچوونی چێشتخانەیەکی بەناوبانگ ئاشکرا دەبێت
سارە دۆگڵاس، ژنێکی دووگیانە و لە لقی چێشتخانەی ماکدۆناڵدز لە ناوچەی ئەلبێرتا لە کەنەدا داوای کوپێک قاوەی کردووە.
کرێکارێکی چێشتخانەکە، کوپێکی بۆ سارە بردووە، کە لە بڕی قاوە، شاپۆی خاوێنکردنەوەی قاپی تێدا بووە و ساراش بەهۆی بۆنی پیسی کوپەکە، زانیویەتی ئەوە قاوە نییە بەڵکو شامپۆیە ئەو کارەی بە ئابڕووچوون ناوبردووە.
کۆمپانیای ماکدۆناڵدز لە بەیاننامەیەکدا داوای لێبووردنی لەو ژنە کردووە و رایگەیاندووە، هەموو رۆژێک دەزگای دروستکردنی قاوە بە شامپۆ دەشۆن و دیارە کرێکارەکان لەبیریان چووە دەزگاکە بەتەواوی خاوێن بکەنەوە.
ماکدۆناڵدز زنجیرە چێشتخانەیەکە لە سەرانسەری جیهان بڵاو بوونەتەوە و لە هەموو لقەکانیشدا، یەک جۆر خواردنی خێرا و بە یەک کوالیتی پێشکەش دەکرێت.
bas news _
