ئه‌كاديمييه‌كى كورد گه‌وره‌ترين خه‌ڵاتى بيركاريى جيهانى وه‌رگرت
هاووڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیهانی وەرگرت.
پرۆفیسۆر فەرەیدوون درەخشانی ناسراو بە (کۆچەر بیرکار)، خەڵکی شارۆچكه‌ی مەریوان له رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی بریتانیا، بوو بە براوەی ئەمساڵی خەڵاتی فێڵدز بۆ بیرکاری کە بەناوبانگرین خەڵاتی بیرکارییە لە ئاستی جیهاندا و وەک نۆبڵی بیرکاری ناسراوە.
کۆچەر بیرکار کە تەمەنی 40 ساڵە، لە ساڵی 2000 ه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روويكردووه‌ته به‌ریتانیا و لە زانکۆی کەمبریج مامۆستایە و خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە بواری بیرکاری‌دا و پێشتریش سێ خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە.
کۆچەر بیرکار لە پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی هیوای خواست وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد.
كۆچه‌ر بيركار يه‌كێكه له‌و چوار ئه‌كاديمييه‌ى ئه‌مساڵ له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بيركارانى جيهاندا كه له ريۆ دى جانيرۆى به‌رازيل به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاته‌كه‌ى پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتى فێڵدر، به نۆبڵى بيركارى ده‌ناسرێت و هه‌موو چوار ساڵێك دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌يان پێ ده‌درێت پێويسته ته‌مه‌نيان نه‌گه‌يشتبێته سه‌رووى 40 ساڵ و هه‌ر چوار ساڵ جارێكيش چوار كه‌س ئه‌و خه‌ڵاته‌يان پێ ده‌به‌خشرێت
k24-
