حه‌شدی شه‌عبییەک کرا بە قایمقامی خورماتوو
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تی عێراق پرۆسه‌یه‌كی بۆ لادانی كورد له پۆسته‌كان ده‌ست پێكردووه و زۆربەی به‌رپرسانی لاداوه.
محه‌ممه‌د فایق، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی قایمقایه‌تی خورماتوو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "قایمقامی دوزخورماتوو به فه‌رمی له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و كه‌سێكی توركمانی شیعه‌ی سه‌ر به رێكخراوی به‌در به ناوی (حه‌سه‌ن زه‌ین ئەلعابدین) له شوێنی دانراوه. پاش ئەوەی دادگای ئیداری به‌غدایش بڕیاری له به‌رژەوه‌ندیی حه‌شده‌كه داوه، دوێنێ سێشەممە پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی داوه."
وەک فایق دەڵێ بڕیاره‌كه‌ی دادگا و پارێزگای سەڵاحەددین سیاسییه، چونکە هۆكاری لادانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، قایمقامی پێشوو کە کوردە پشتگیری له ریفراندۆم كردووه و له كاتی داگیركردنی خورماتوویش هاوكاری هێزه‌كانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كانی نه‌كردووه.
محەممەد فایق هەروەها گوتی، لە پاش ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە چه‌ندین پۆستی گرینگی خورماتوو له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه و دراونه‌ته شیعه‌كان، ئێستا کەمترین پۆست به ده‌ست كوردەوە ماون.
kdp-
