نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی کوردستان، وه‌زیری بازرگانی بەرەوڕووی دادگا دەکاتەوە
حكومه‌تی عێراق هێشتا پاره‌ی سێ ساڵی رابردووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌داوه كه زیاتره له 500ملیار دینارە و، کە وەک بڕیاریشی لێ دراوە ته‌نیا نیوه‌ی ئەو بڕەپارەیە خه‌رج بكات.
عه‌بدولره‌زاق ناوه‌ندی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لەسەر ئەم پرسە یه‌كێتیی جووتیارانی كوردستان سكاڵایان له‌سه‌ر وه‌زیری بازرگانیی عێراق تۆمار كردووه و ده‌یده‌نه دادگا.
ئه‌مڕ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی وه‌زیری بازرگانی به‌ڕێوه ده‌چێ و عه‌بدولره‌زاق ناوه‌ندی لەسەر ئەو باوەڕەیە، سكاڵاکه له به‌رژەوه‌ندیی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری لێ بدرێ، "چونكه سه‌ره‌ڕای نه‌دانی پاره‌ی جووتیاران و دواكه‌وتنی، ئێستا ته‌نیا نیوه‌ی خه‌رج ده‌كه‌ن.. ئه‌مه‌ش غه‌درێكی گه‌وره‌یه."
kdp-
