نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/8/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مێجه‌ر جه‌نه‌ڕال شون جێنكینس، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی كه پێشكه‌شیان كردوون و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه‌یان بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسیی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به پێویستیان زانی به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانان هه‌بێت، ئاماده‌ییی خۆشیان بۆ به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان له‌باره‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكاریانه‌ی خواست به‌تایبه‌تی له بواری چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كه ده‌بێته هۆكار بۆ كاریگهرتربوونى هێزى پێشمه‌رگه. دووپاتیشی كرده‌وه كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان، ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌كی توندوتیژی له ناوچه‌كه‌دا، ده‌گرێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی عێراقه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
