زانیاری لەبارەی داخستنی یووتێرنەکانی شەقامی 60 مەتریی ھەولێر دەخرێتە ڕوو
موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەریەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند: ”تا ئێستا ھیچ یووتێرنێک لە شەقامی 60 مەتریدا لانەبراون و دەستکاریش نەکراون، چونکە ناتوانین دەستکاری ئەو یووتێرنانە بکەین، ھەروەھا ناتوانین دایانبخەین“.
ڕوونیشی کردەوە، کە شەقامی 60 مەتری بەرگەی ئەوە ناگرێت یووتێرنی تێدا دابخەین، لەبەر ئەوەی شەقامەکە خۆی فراوان نییە و بواری ئەوەشی تێدا نییە فراوان بکرێت".
موقەدەم فازڵ لەبارەی داخستنی چوارڕێیانی ئاکار کە ماوەیەکی زۆرە باس لە داخستنی دەکرێت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ”ئێمە دیزاینی ئەو کارەمان تەواو کردووە و بە شارەوانیمان داوە، بۆ ئەوەی بە چ شێوازێک دایبخات، چونکە ئەو چوارڕێیانە ھەندێک گۆڕانکاری دەوێت و بە داخستنیشی شەقامی 100 مەتری ھاوشێوەی شەقامی 120 مەتری لێ دێت“.
باسنیوز
