هه‌ڵه‌بجه.. حكوومه‌تی عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی شەش فه‌رمانگه ڕه‌زامه‌ندیی دەربڕی
له ڕاگه‌یاندراوێكی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2018/8/1 بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه: "له وێستگه‌ی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی شانده‌كه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له به‌غدای پایته‌خت، چاومان كه‌وت به (قاسم الا‌عرجی) ، وه‌زیری ناوخۆیی حكوومه‌تی عێراق و بهختەوەرانە ده‌توانین وه‌ك مژده‌یه‌ك ڕای بگه‌یه‌نین بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه كه ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانگه فیدراڵییانه‌ی كه له هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌یه".
ئاماژه‌ش به‌وه دراوه: "ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه ڕه‌زامه‌ندییان لەسەر دراوه، پیكهاتوون له: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زنامه (جنسیه) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باری شارستانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارتی زانیاری، لیوای پاسه‌وانیی سنوور، تابلۆی ئۆتۆمبێل".
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕاشی ده‌گه‌یه‌نن:"وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق، به‌لێی هاوكاری و پشتیوانی داوه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
دوینێ سێشه‌ممه (31/7/2018)، شاندێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان سه‌ردانی به‌غدایان كرد.
باس‌نیوز
