شاره‌زوور.. پیاوێك كه‌وته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی و گیانی له‌ده‌ست دا
كه‌مال كاكه ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هید ڕه‌ئووف به‌گ، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پیاوێكی ته‌مه‌ن (50) ساڵ به‌ناوی (جه‌زا) له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیان له قه‌زای شاره‌زوور جه‌كی له ئۆتۆمبێل داوه، جهگهكه كه‌وتووه و ئۆتۆمبیله‌كه كه‌وتووه به‌سه‌ریدا و گیانی له‌ده‌ست داوه".
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتی: "پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته به‌شی فریاكه‌وتنی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیی شه‌هید ڕه‌ئووف به‌گ له قه‌زای شاره‌زوور، گیانی له‌ده‌ست داوه و دواتریش كه پزیشك بینیویه‌تی نێردراوه بۆ پزشكی دادوه‌ریی سلێمانی".
باس‌نیوز
