سێ پۆلیسی نەوت لە کەرکووک بریندار بوون
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێیلەكانی پۆلیسی نەوتدا، لەسەر رێگەی كەركووك ریاز لە باشووری رۆژئاوای پارێزگاكە، ٣ پۆلیس برینداربوون.
لە بەغداش ناوەندی میدیای ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، نزیكەی ھەزار رێگەی سەرەكی و لاوەكی كراونەتەوە و بەربەسەتە كۆنكریتییەكان و ٣٢٠ خاڵی پشكنینی ھێزە ئەمنییەكانیش لابراون
payamner -
