سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

 سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، لەبارەی هەڵپەساردنی دەسەڵاتەکانی ریبوار تاڵەبانی، سەرۆکی شەرعی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، روونکردنەوەیەکی بڵاو کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 31\7\2018، نووسینگەی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، لە راگەیاندراوێکدا، کە سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ سایته‌ هه‌واڵییه‌كان به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ دراوه‌، گوایه‌ متمانه‌ له‌ ‌رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌ندراوه‌ته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

نووسینگەی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، لەو راگەیاندراوەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ سایته‌ هه‌واڵییه‌كان به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن مەعن حەمدانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ متمانه‌ له‌ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌ندراوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵپه‌سێدراوه‌“.

لە راگەیاندراوەکەدا، جەختیش لەوەش کراوەتەوە، کە هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌و هه‌واڵه‌، به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و سه‌رسورمانی خۆی له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ده‌ره‌برێت، كه‌ به‌بێ‌ پاڵپشتی به‌بێ‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره‌ لیدوانه‌ ده‌دات.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌ستێت به‌ گرتنی رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌ دژی ناوبراو، تاوه‌كو بگاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئامانجی چی بووه‌ له‌و جۆره‌ لێدوانه؟.‌










باسنيوز
Top